لەمەودوا لەڕێگەی ویندۆزەوە گەشە بە ئەپەکانی ئای ئۆ ئێس بدە و چیتر پێویستت بە ماک نابێت

لەمیانەی کۆنگرەی Build2017 مایکرۆسۆفت ڕاگەیاند لەمەودوا دەتوانیت ئەپەکانت بۆ ئای ئۆ ئێس ڕاستەوخۆ لە ویندۆزەوە گەشەپێبدەیت و پێویستت بە ماک نابێت.
شایەنی باسە مایکرۆسۆفت ئامرازێکی بەناوی Xamarin Live Player گەشەپێداوە بۆ ئەم مەبەستە و کە ئەپێکی ئای ئۆ ئێسە و لەڕێگەیەوە گەشەپێدەران دەتوانن لەگەڵ ڤیژوەڵ ستودیۆدا بەیەکەوەی ببەستنەوە و کۆدبکەنە ناو ئامێرێکی ئای ئۆ ئێس، لەبەرامبەردا دەتوانێت گشت ئامرازەکانی Debuggingـی ڤیژوەڵ ستودیۆ وەکو خۆی بهێڵینەوە. هەروەها گەشەپێدەران دەتوانن هەمان ئامرازە ڕاستەوخۆکانی دەستکاری کردن لە گەشەپێدانی ئەپی ئای ئۆ ئێس لە ڤیژوەڵ ستودیۆ بەکاربهێنن. 


لێدوان
0 لێدوان