سۆنى وەشانێکى نوێ لە ئامێرى (پلەى ستەیشن ٤ پرۆ) بە ڕەنگێکى نوێ ڕادەگەیەنێت

کۆمپانیاى (سۆنى) یابانى وەشانێکى نوێی لە ئامێرى یارى (پلەى ستەیشن ٤ پرۆ) بە ڕەنگى  (Destiny 2).سپى ڕاگەیاند، کە وەشانێکى تایبەتە بەیارى 
بیرگەى وەشانە نوێکە ١ تێرابایت دەبێت و ژمارەیەکى دیاریکراوى لێ بەرهەمدێت، نرخەکەیشى تەنها ٤٤٩ دۆلارى ئەمەریکى دەبێت. سەبارەت بە کاتى کەوتنە بازاڕیشى، بڕیارە ٦ى مانگى ئەیلول جۆرەى نوێکە بخرێتە بازاڕەکانى جیهان.
لەتەک ئەمەشدا زلهێزەکەى یابان ئاماژەى بەوە داوە کەوا کۆنترۆڵ (دەسکى) وەشانە نوێکە هەمان ڕەنگى دەبێت واتە ڕەنگى (سپى)، ئەمەش بۆ ئەوەیە کەوا زیاتر بەیەکەوە بگونجێن.




لێدوان
0 لێدوان