فه‌یسبووك له ناسینه‌وه‌ی ڕووخساره‌كان سه‌ركه‌وتوه به‌سه‌ر ده‌زگای هه‌واڵگری ناوخۆی ئه‌مریكا
فه‌یسبووك له ناسینه‌وه‌ی ڕووخساره‌كان سه‌ركه‌وتوه به‌سه‌ر ده‌زگای هه‌واڵگری ناوخۆی ئه‌مریكا
له‌وانه‌یه پێگه‌ی Facebook خاوه‌نی پێشكه‌وتووترین و قووڵترین و زیره‌كترین پرۆگرامی ناسینه‌وه‌ی ڕووخساری به‌كارهێنه‌ره‌كانی بێت له ئاستی جیهاندا. ئه‌م پرۆگرامی ناسینه‌وه‌ی ڕووخساره له ئه لگۆریسمێكی ئاڵۆز و وورد پێكهاتووه و ناسراوه به (DeepFace) ، له ڕێگه‌ی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه فه‌یسبووك ده‌توانێ ڕووخسار و شێوه‌ی كه‌سه‌كان بناسێته‌وه ، هه‌ر ئه‌مه‌ش هۆكاری ئه‌وه‌یه كاتێك وێنه‌ی خۆت و كۆمه‌ڵه هاوڕێیه‌كت به‌رز ده‌كه‌یته‌وه بۆ ناو فه‌یسبووك ئه‌وا پێشنیاری ناوی هه‌ندێ له‌و هاوڕێیانه‌ت بۆ ده‌كات كه له وێنه‌كه‌دا بوونیان هه‌یه. ئه‌وه‌ی له‌وانه‌یه نه‌تزانیبێت ئه‌م تایبه‌تمه‌ندی و ئه‌لگۆریسمی ناسینه‌وه‌ی ڕووخساره‌كانی سه‌ر به فه‌یسبووك ، پێشكه‌وتووتر و ووردتره له پرۆگرامه‌كانی ده‌زگای هه‌واڵگری ناوخۆی ئه‌مریكا (FBI) بۆ ئه‌م بواره‌وه و سه‌ركه‌وتوو به‌سه‌ریاندا
لێدوان بنوسه