پێشبینی ده کرێت کە گالەکسی نۆت ٨ ببێتە گرانترین بەرهەمی سامسۆنگ
لە نوێترین ڕاپۆرتدا، پێگەی (IT Home) پێشبینی دەکات کە گالەکسی نۆت ٨ ببێتە گرانترین بەرهەمی سامسۆنگ کە تا ئێستا بەرهەمی هێنابێت.
فابلێتەکە بە ٣ فراوانی جیاوازی بیرگەی ناوەکی بەردەست دەبێت، ئەوانیش (٦٤، ١٢٨، ٢٥٦) گێگابایتن لەگەڵ ڕامێك بە قەبارەی ٦ گێگابایت بۆ هەرسێ جۆرە بیرگەکە.
نرخە پێشبینیکراوەکان بەپێی فراوانی بیرگە ناوەکیەکان:
٦٤ گێگابایت
👈 ٩٤٠ دۆلاری ئەمریکی

١٢٨ گێگابایت
👈 ١٠٦٠ دۆلاری ئەمریکی

٢٥٦ گێگابایت
👈 ١٢٠٠ دۆلاری ئەمریکی

تێبینی: نرخەکان بەپێی بازاڕەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکان و دەشێت لەگەڵ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا جیاوازی هەبێت.
لێدوان بنوسه