باشترین یارییە نوێیەکانی مانگ بۆ ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس

مانگی پێشوو جگە لەوەی چەندین ڕاگەیاندنی گرنگی لەخۆگرت، وەک ڕاگەیاندنی ئایفۆنە نوێیەکان، تیایدا چەندین یاری نوێ و باشیش بۆ ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس دەرچوون، لەوانەش:
١.Modern combat versus:نوێترین یاری زنجیرەی بەناوبانگی Modern combatە، لەم یارییە سەرهێڵەدا یەکێک لە ١٢ کارەکتەر هەڵدەبژێریت و لە یەکێک لە ٥ شوێنی جیاواز بە شێوەی ٤ بەرامبەر ٤ شەڕ دەکەیت، گرافیکی بەرز، چەکی ناوازە، چەندین تایبەتمەندی تر وادەکەن ئەم یارییە زۆر چێژبەخش بێت!
٣.Art of war:Red tides:یارییەکی جەنگی نایابە، لە جۆری ستراتیجی سەرهێڵ، بەرامبەر یاریکەرانی تری جیهان دەجەنگیت یاخود یەک دەگریت لەگەڵیان دژی کەسانی تر و هەوڵی تێکشکاندنی بنکە و تاوەرەکانیان دەدەیت.
تەنها بۆ ئای ئۆ ئێس بەردەستە لە ئێستادا*.
٤.Middle-earth:Shadow of war:دیارترینی یارییەکانە، یارییەکی جەنگییە لە جۆری RPG و خاوەن گرافیک و ئاستی بەرزە.

٥.Pocket Mine 3:لەم یارییە سەرکێشییەدا چەندین شوێنی جیاواز دەبینیت و تیایاندا زەوی هەڵدەکەنیت بەدوای گەنجینە و کەلوپەلی دەگمەندا و کەلوپەلەکان بەکاردەهێنیت بۆ بەهێزکردنی پاڵەوانەکانت، یارییەکی ڕەنگاوڕەنگ و جوانە!



لێدوان
0 لێدوان

ليست هناك تعليقات