ئەپێکی نوێ و پێشکەوتووی کوردی بۆ زانینی کاتەکانی بانگ بۆ ئای ئۆ ئێس بڵاوکرایەوە

بێگومان ئەپڵکەیشنی لەم جۆرە بۆ زانینی کاتەکانی بانگ بە زمانە جیاجیاکان و لەلایەن گەشەپێدەری ترەوە بەردەستن. بەڵام ئەپڵیکەیشنی لەم جۆرە لەسەر کۆگای ئەپستۆر بۆ ئای ئۆ ئێس بە زمانی کوردی ئەگەر بوونیشیان هەبێت بەو ئەندازەیە پێشکەوتوونین بەکارهێنەر پشتیان پێ ببەستێت. خۆشبەختانە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ئەپێکی نوێ بەناوی کاتەکانی بانگ لەسەر کۆگای ئەپستۆر لەلایەن گەشەپێدەر Kurdapp.net کە خاوەنەکەی دیلمان عومەرە بەردەست کرا.
جێگەی باسە ئەم ئەپە خاوەن دیزایینێکی قەشەنگ و جوانە. ئەپەکە زۆرترین شار و شارۆچکەکانی عێراق و کوردستان لەخۆی دەگرێت. دەتوانیت ئەپەکە وا ڕێکبخەیت کە لەکاتی بانگەکان ئاگاداریت بۆ بێت و بانگ بدات بە چەند دەنگێکی جیاواز. ئەمە جگە لەوەی ئەم ئەپە خاوەنی ویجتە بۆ بەشی سپۆتلایتی سیستەمی ئای ئۆ ئێس بە سێ شێوەی جیاواز. ئەم ئەپە بە سێ زمان بەردەستە: کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی. هەروەها وێردەکانی بەیانیان و ئێواران و ئاگادارکردنەوەی پێش بانگی بەیانی و قیبلەنماش لەخۆی دەگرێت.
دەتوانیت لەم بەستەرەوەوە دایبگریت. کرتە بکە بۆ داگرتن.
چەند دیمەنێک لە ڕووکاری ئەپڵیکەیشنەکە ببینن

لێدوان
0 لێدوان

ليست هناك تعليقات