ڕۆژانە 55 ملیۆن پەیوەندی ڤیدیۆیی ئەنجامدەدرێت لە ئەپی WhatsApp دا

دوێنێ بەیانی کۆمپانیای واتساپ ڕایگەیاند کە ڕۆژانە لە تۆڕەکەیاندا 55 ملیۆن پەیوەندی ڤیدیۆیی  ئەنجام دەدرێت، پاش ئەوەی ئەو تایبەتمەندییە لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی پاردا زیاد کرابوو، خاوەنی واتساپ دەگەڕێتەوە بۆ کۆمپانیای فەیسبووک و لە هەریەک لە کۆگاکانی گوگڵ پلەی و ئەپ ستۆر زیاد لە یەک ملیار جار ئەپەکە داگیراوە، و ئەپڵیکەیشنەکە نزیکەی 1.2 ملیار بەکاهێنەری هەیە و 340 مليۆن خولەک پەیوەندی تەلەفۆنی دەبەسترێت و هەروەها تەنها لە وڵاتی هیند 50 ملیۆن خولەک پەیوەندی دەبەسترێت تەنها لەماوەی ڕۆژێکدا، دیارە کە کێشەی وەستانی  خزمەتگوزارییەکانی ئەپەکە لە سەرانسەری جیهاندا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە هۆی ئەم پاڵەپەستۆ زۆرەوە بووە لەسەر ڕاژەکانی کۆمپانیاکە.

لێدوان
0 لێدوان