چۆن دەبیت بە دیزایینەرێکی سەرکەوتوو؟


بەهۆی پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا لەم چەند ساڵەدا، خەڵک بەزۆری ئینتەرنێت و کۆمپیوتەر بەکاردەهێنێنن. هەندێک لەو کەسانە ئارەزوویان بۆ دیزاین هەیە بەڵام نازانن چۆن دەستپێبکەن. پێویست ناکات لەمەودوا چاوەڕێ بن ئێستا لە کەی ئای تی ئێنەوە شێوازی دەستپێکردنت بدۆزەوە.
سەرەتا ئەم خاڵانەی خوارەوە جێبەجێبکە:
  • دەبێت نەرمەکاڵاکانی ئەدۆبیت هەبێت وەک (ئافتەر ئیفێکتس، فۆتۆشۆپ ، ئیڵسترەیتەر و چەندانی دیکە
  • فۆتۆشۆپ گرنگترینیانە بەڵام دەبێت نەرمەکاڵاکانی دیکەشی لەگەڵی بەکار بهێنیت.
  • پێویستە لە کاتی دروستکردنی دیزاینەکانت چاو لە دیزاینەرە سەرکەوتووە جیهانییەکان بکەیت بەڵام هیچکات هەوڵ نەدەیت کارەکانی ئەوان دووبارە بکەیتەوە.
  • پێویستە کارەکانت بە ئەوپەڕی متمانە بەخۆبوونەوە ئەنجام بدەیت.
ئێستا بۆ ئەوەی لەکاتی کارکردنت دیزاینەکانت جوان و ناوازە بێت و سەرنجی خەڵک ڕابکێشێت پێویستە ئەم خاڵانە جێبەجێ بکەیت:




  • پێویستە دیزاینەر گرنگی بە فۆنت بدات و جوانترین فۆنت هەڵبژێرێت، وە هەروەها پێویستە کە لە فۆنتەکانتدا هەردوو شێوازی کاڵ و تۆخ (Bold , Light)بەکاربهێنێت.


    • پێویستە دیزاینەر لە کارەکانیدا گرنگی بە ڕەنگی کاڵ بدات و هەڵبژێرێت و لە کارەکانیدا  ڕەنگی جیاواز و جۆراوجۆر لە کارەکانیدا هەبن.
    • دیزاینەر پێویستە لە باکگراوند واتە پاشبنەمای کارەکەیدا نە ڕەنگێکی کاڵ دابنێت نە ڕەنگێکی تۆخ واتە مامناوەند بێت، وە هەروەها پێویستە کە ڕەنگی نوسین و دەقەکان گونجاو بن لەگەڵ ڕەنگی باگراوەندەکەدا.

      


    • دیزاینەر نابێت تەنها یەک نەرمەکاڵا بەکاربهێنێت بەڵکو پێویستە چەندین نەرمەکاڵای جۆراوجۆری دیزاین بەکار بهێنێت کە ئەوانیش نەرمەکاڵاکانی (فۆتۆشۆپ، ئیڵسترەیتەر، ئافتەر ئیفێکتس و کۆڕاڵ درۆو)ن
    • چەندین نەرمەکاڵای دیکە هەیە بۆ دیزاین بەڵام ئەوانەی ناوبراون و ئاماژەیان پێکراوە  زۆرترین ڕێژەی بەکارهێنەریان هەیە.
    لێدوان
    0 لێدوان