بێل گەیتس باسی چۆنیەتی هاککردنی کۆمپیوتەرەکانی قوتابخانە دەکات کە بەکاری هێناوە بۆ بینینی کچان !







بێل گەیتس یەکێکە لە داهێنەر و دۆزەرەوەی کۆمپانیای Microsoft . چەندین چیرۆكی هەیە لە بارەی ئەوەی کە بێل کۆمپیوتەرەکانی قوتابخانەی هاککردوە بۆ بینینی کچان . هەرچەندە ئەو لە قوتابخانەیەکی نمونەیی بووە ” بۆیە  بێل گەیتس لە یەکێک چاوپیکەوتنیا لەگەڵ کەناڵی BBC زیاتر ئەمەی روونکرەوەی دا لەسەر ئەم بابەتە کە چۆن خۆی تۆمار کردووە بۆ ئەو پۆلانەی کە کچی زۆر تیای بووە و خۆی تاکە کور بووە لەو پۆلە .

وە هەروەها درکی بەوەش کرد کە Paul Allen کە هاورێی بوو وە هەروەها ئەویش یەکێک بوو لە دۆزەرەوەکانی مایکرۆ سۆفت .  Paul Allen کۆمپیوتەری قوتابخانەکەی هاک كردبوو وە هەروەها گۆرانکاری لە ناو سۆفتوێری خشتەکان دەکرد بۆ ئەوەی گەیتس چانسی زیاتری هەبێ بۆ بەدەست هێانی نمرە . وە هەروەهابێل گەیتس وتی ” Paul خشتەکانی دەستکاری کرد لەگەل من .بەداخەوە بۆ ئەو کە دوو ساڵ لەپێش منەوە بوو بەلام ئەو دوای ئەوە چوو بۆ کۆلێژ“ .

وە هەروەها بێل گەیتس لە درێژەی قسەکانی ووتی “ کەواتە من تاکە کەس بووم کە سود مەند بووم لەوەی کە توانام هەبوو بەلانی کەمەوە کچانی جوان لە نزیکمەوە دابنیشن.ئەوە مانای ئەوە نەبوو کە بمتوانیایە قسەیان لەگەل بکەم یان هیچ شتێک. بەلام ئەوان لەوێ بوون ” پێموابێ من بە تایبەتی گەوج بووم لە قسە کردن لەگەل کچان , یان بیرمدەکرەوە دەموت ئایا پرسیاریان لێ بکەم یان نە ؟“

وە هەروەها بێل وتی “ کاتێک چووم بۆ زانکۆی هارڤارد کەمێ کۆمەلایەتی تر بووم . بەلام کەمتر ئاسایی بووم لە قسەکردن لەگەل کچان . “

سەرچاوە :  Geekboy
لێدوان
0 لێدوان

ليست هناك تعليقات