مارک زوکەربێرگ خاوەنی فەیسبووک بوو بە پێنجەم دەوڵەمەندترینی جیهان

لە چارەگی دوەمی ئەمساڵدا و لە راپۆرتی ساڵانەی دا ، فەیسبووک رایگەیاندووە کە قازانجە داراییەکانی زۆر بەرزبوەتەوە و  رێژەیەکی باشی تۆمارکردوە.

بە گوێرەی راپۆرتێکی ئاژانسی فۆرتن کە رۆژی پێج شەممە بڵاوکرایەوە ئاماژە بەوە کراوە کە سامانی مارک زوکەبێرگی خاوەنی کۆمپانیای فەیسبووک گەیشتۆتە 72.7 میار دۆلار و ئەم رێژەیەش وای کردوە کە بڕی 3 ملیار دۆلار زیاتر بێت لە کارلۆس سلیم ی مەکسیکی و پێشی بکەوێتەوە.

شارەزایانی ئابووری جیهانی پێیان وایە لەماوەیەکی زۆر نزیکدا زوکەبێرگ دەبێتە پێشەنگەکانی جیهان و  لەوانەیە سامانەکەی بە جۆرێک زیاد بکات کە بگاتە ئاستی پلەی یەکەم یان دووەم، ئەگەر بێت و بەم رێژەیە بەردەوامی هەبێت  و لە هەڵکشاندابێت.

داهاتی فەیسبووک بەشی زۆری لە رێگەی سپۆنسەرەکانەوەیە کە لەلایەن خاوەن پەیجەکانەوە دەکرێت و بەشێکی لەرێگەی بەرهەمەکانیەتی کە بڵاویان دەکاتەوە دەیانفرۆشێتەوە.


لێدوان
0 لێدوان

ليست هناك تعليقات