یوتیوب تایبەتمەندی بینینی ژمارەی بینەری ڤیدیۆکان لە “ئێستا”دا بەردەست دەخات

وەک دەزانین یەکێک لە پڕبینەرترین ماڵپەرەکان یوتیوبە گەر ڕۆژانە بەلایەنی کەمەوە بۆ جارێکیش بێت، سەردانی ئەو سایتە دەکەین چ بۆ بابەتی کۆمپیوتەری یان موزیک زانستی و سەدان جۆر بابەتی بەسوودی دیکە.
ئەم ماڵپەرەش ڕۆژ بە ڕۆژ تا دێت بەکارهێنەری زیاتر دەبێت، وەک دەشزانین لەماوەی پێشوودا کۆمپانیاکە دیزاینی ماتێریاڵی بەردەست خست بۆ سایتەکەی و ئەپەکەی لە مۆبایلە هۆشمەندەکاندا، کە دیزاینێکی زۆر جوان و نایابە وا لە بەکارهێنەر دەکات بۆماوەیەکی زیاتر لە سایتەکەدا بمێنێتەوە، هەروەها خاوەندارێتی یوتیوب دەگەڕێتەوە بۆ گەورە کۆمپانیای گوگڵ.
لە نوێترین هەنگاوی یوتیوب دا تاقیکاری دەکات بۆ بەردەست خستنی تایبەتمەندی بینینی ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە ئێستادا تەماشای ڤیدیۆکان دەکەن و بەزویی بەردەست خستنیەتی بەشێوەی فەرمی، تایبەتمەندییەکە سەرەتا لەسەر مۆبایلەکانی ئەندرۆید بەردەست دەخرێت وەک کۆمپانیای ناوبراو ئاماژەی پێکردووە.
پێدەچێت بەردەست خستنی ئەم تایبەتمەندییە گرنگییەکی ئەوتۆی نەبێت لای تۆ، بەڵام کۆمپانیاکە بە هەنگاوێکی گرنگی دادەنێت و وا پیشان دەدات کە ئەم کۆمپانیایە ڕادەی چالاکی بەکارهێنەرانی چەندێکە، و بۆ خاوەنی کەناڵەکانی یوتیوبیش هەنگاوێکی باش دەبێت، تاوەکوو بزانن لە چ کاتێکدا بینەریان زۆرە و لەو کاتەدا ڤیدیۆکانیان بڵاوبکەنەوە.


لێدوان
0 لێدوان

ليست هناك تعليقات