ڤیژوەڵ ستودیۆ بە فەرمی بۆ ماک بەردەستکرا


مایکرۆسۆفت بە فەرمی بەردەستبوونی ڤیژوەڵ ستودیۆی بۆ ماک ڕاگەیاند. ئەم ژینگەی گەشەپێدانە بنچینەکراوە لەسەر زامەرن ستودیۆ بەڵام بۆ ئەزموونی بەکارهێنەری واتە User Experience پشت بەستراوە بە ڤیژوەڵ ستودیۆی ویندۆز. گەشەپێدەران دەتوانن ڤیژوەڵ ستودیۆ بەکاربهێنن بۆ کارەکانی وەکو دروست کردنی ئەپی مۆبایل و وێب ئەپ و یاری و چەندین شتی تری لەو جۆرە. وە هەروەها گەشەپێدەران دەتوانن سی شارپ و فی شارپ و دۆت نێت کۆر و ئەی ئیس پی دۆت نێت و زمامەرن و یونتی بەکاربهێنن.
جێگەی ئاماژەیە ڤیژوەڵ ستودیۆی ماک بنچینەکراوە لەسەر پڕۆژەی سەرچاوەکراوەی ناسراو بە MonoDevelop IDE  کە پەرەسەندنێکی دەوڵەمەندی هەیە. هەروەها گەشەپێدەران دەتوانن فرمانی خۆیانی بۆ زیادبکەن هەر لە فرمانی سادەوە تا زمانی تازە و جۆری پڕۆژەش.
ئێوەش دەتوانن لەم بەستەرە کلیک بکەن بۆ داگرتنی ڤیژوەڵ ستودیۆ بۆ ماک.
لێدوان
0 لێدوان

ليست هناك تعليقات